نه‌جیب عه‌بدوڵا ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان، به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکای گووت که پێشنیازه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، درێژه پێدانی هه‌ڵوێستی هاوبه‌ندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کانه به‌وه‌ی که لایه‌نی کوردی به‌شێکه له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م بارودۆخه سیاسیه ئاڵۆزه‌ی عێراقی گرتۆته‌وه.
له‌سه‌ر پرسی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ، به‌ڕێز نه‌جیب، به هاوکارمان به‌ڵێن ساڵحی ووت که که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیر به‌شێک ده‌بێت له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی عێراق هه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی به‌شی سێهه‌می ئه‌و گفت و گۆیه بن که ماوه‌که‌ی 5:55 خوله‌که.