سه‌رۆکی عێراق و سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق کۆبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق و هه‌روه‌هاش باسکردنی ئه‌و کێشانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه کردووه له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش هه‌بووه له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی ته‌واوی کێشه‌کانی وڵاته‌که به شێوه‌یه‌کی دۆستانه و له‌ڕێی ده‌ستوری عێراقه‌وه.
ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ڕه‌وشی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا و هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌ره‌و خراپی ده‌چێت و ئه‌وه‌ش که ڕوویداوه ئاریشه‌یه‌کی تره زێد بووه سه‌ر قه‌یرانی نێوان ئه‌لعێراقیه و ده‌وڵه‌تی یاسا.
موئه‌یه‌د ته‌یب ده‌ڵێت ئامانج له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی نێوان سه‌رۆکی عێراق و سه‌ره‌ک وه‌زیر دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌که جیاواز له‌و ڕێگه‌یه‌ی ئێستا هه‌یه که به گرژی و توندوتیژی ڕاگه‌یاندن ناودێری کرد.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، موئه‌یه‌د ته‌یب ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت هه‌ندێک ژێده‌ر له ناو ده‌وڵه‌تی یاسادا به کوردیان گوتووه ئه‌گه‌ر به حکومه‌تی عێراقی قایل نین بکشێنه‌وه و به‌غداش جێبهێڵن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:56 خوله‌که.