Accessibility links

لە دەرەوەی کەنارێکی یۆنان کۆچبەرێک گیانی لە دەستداوە و 25 کۆچبەری دیکە ڕزگارکران


پاسەوانی کەناری یۆنان دەڵێت بەهۆی نقوومبوونی بەلەمێکی کۆچبەرانەوە لە دەرەوەی کەناری دوورگەی سامۆسی یۆنان کۆچبەرێک گیانی لە دەستداوە و 25 کۆچبەری دیکە ڕزگارکراون، هاوکات باوەڕوایە چوار کەسی دیکە بێسەروشوێن بووبێتن.

بەرپرسێکی پاسەوانی کەناری یۆنان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی کۆچبەرە ڕزگارکراوەکان گواستراونەتەوە بۆ بەندەرێک لە سامۆس، هاوکات ئەرکەکانی گەڕان و فریاکەوتن بۆ بێسەروشوێنبووەکان بەردەوامن.

لە ڕووداوێکی جیادا ڕۆژی شەممە پاسەوانی کەناری یۆنان بەلەمێکییان بینیوە کۆچبەری تێدا بووە و لە دوورگەی کیۆس دەرچوون، دوابەدوای شوێن کەوتنییان، بەرپرسانی یۆنان 20 کۆچبەرییان دۆزیوەتەوە، دوو منداڵیشییان تێدا بووە.


یۆنان یەکێکە لەو ڕێگا سەرەکییانەی کە کۆچبەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریکا و ئاسیا لە ساڵی 2015 ەوە بەکارییان هێناوە بۆ گەیشتن بە یەکێتی ئەوروپا. لەو ساڵەدا نزیکەی 1 ملیۆن کۆچبەر گەیشتنە دوورگەکانی یۆنان، زۆربەیان لە ڕێی تورکیاوە هاتبوون.

ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە دەگەنە یۆنان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بووەوە، بەڵام ساڵی ڕابردوو ژمارەکە دووبارە زیاد بووەوە، بە جۆرێک 41,561 کۆچبەر لە ڕێی دەریاوە گەیشتنە یۆنان. لەم ساڵیشدا تاوەکو ئێستا نزیکەی 10,854 کۆچبەر لە ڕێی دەریاوە گەیشتوونەتە یۆنان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG