وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێت ، سیسته‌می ته‌ندروستی عێراق پێویستی به گۆڕانێکی گه‌وره و بنه‌ڕه‌تی هه‌یه ، تا بتوانرێت وه‌ک پێویست خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ هاووڵاتیانی عێراقی دابین بکرێت.
دکتۆر مه‌جید موحه‌مه‌د ئه‌مین ده‌ڵێت، بره‌و دان به که‌رتی تایبه‌ت له بواری ته‌ندروستیدا ده‌بێته هۆکاریک بۆ به‌ره‌وپێشبردنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستیه‌کان له وڵاته‌که‌دا.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق باسیش له‌وه ده‌کات که حکومه‌تی ناوه‌ند به‌رپرسی یه‌که‌مه له چاره‌سه‌رکردنی قوربانیانی کیمیا بارانکردنه‌کانی ڕژێمه‌که‌ی پێشوی سه‌دام حوسه‌ین و هه‌روه‌هاش ئه‌نفاله‌کان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 13:57 خوله‌که.