له کاتێکدا AKP خۆی ئاماده ده‌کات بۆ بردنه‌وه‌ی تیرمێکی تر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌ڕله‌مانی تورکیا و پته‌وکردنی پایه‌کانی له ناوچه کوردیه‌کاندا، پارته کوردیه‌کان له هه‌ر کاتێکی تر یه‌کگرتوترن. لوقمان به‌رواری ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له باکوری ئه‌مریکا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هاوڵاتیانی کورد راستیه‌کانیان له باره‌ی به‌ڵێن و ده‌ستپێشخه‌ریه‌کانی ئوردوگانه‌وه بۆیان به روونی ئاشکرا بوو و له‌و بروایه‌دایه بڵۆکی ڕه‌نج، دیموکراسی و ئازادی زۆربه‌ی ده‌نگه‌کان له ناوچه کوردیه‌کاندا به ده‌ست بهێنن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:15خوله‌كه.