سه‌رۆک باراک ئۆباما ده‌ڵێت هیچ گومانێـکی نیـیه له‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێت کۆنتڕۆڵی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کانی سه‌ر لیبیا بداته ده‌ست هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه له ئه‌لسلڤادۆر گوتی ناتۆ کۆبوونه‌وه ده‌کات بۆ دانانی هه‌ندێـک ورده‌کاری بۆ سه‌رکردایه‌تیکردن و کۆنتڕۆڵکردن. سه‌رۆک ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که توانایی ده‌گمه‌نی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا توانیویه‌تی ژیانی خه‌ڵـکی سیڤیل له لیبیا ڕزگاربکات و ئه‌وه‌شی گوتووه که هیچ ئۆپه‌راسیۆنێـکی له‌شـکری به‌بێ مه‌ترسی نابێت.
کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند به‌ڕێز ئۆباما په‌یوه‌ندی به ڕێبه‌رانی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا کردووه که قایل‌بوون له‌وه‌ی پێویسته ناتۆ ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌بێت له ڕێبه‌رایه‌تکردنی هه‌ڵمه‌ته‌کانی لیبیادا.
هه‌ڕچه‌ندێکه هێشتا ناتۆ نه‌یانتوانیوه قایل بێت له‌سه‌ر ڕێبه‌رایه‌تیکردنی ناوچه‌ی دژه فڕێن به‌سه‌ر لیبیادا.
ئه‌ندرێس فۆگ ڕاسمۆسینی سکرتێری گشتی ناتۆ ده‌ڵێت هاوبه‌نده‌که که‌شتی ئاوی و فڕۆکه‌ی جه‌نگیان خستۆته گه‌ڕ له ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی که‌شتییه ده‌ریاییه‌کانی که گومانیان لێده‌کرێت چه‌کی ناقانونی و به‌کرێگیراوان به‌ره‌و لیبیا ده‌گوێزنه‌وه.