دیپـلۆماتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێن سزاکانی سه‌ر چه‌ند به‌نده‌رێـک و کۆمپانیایه‌کی نه‌وت و زیاتر له ده ده‌زگای دیکه‌ی لیبیا له‌وانه‌یه به زووترین کات ڕۆژی هه‌ینی لابـبرێن.
هه‌ر 27 ئه‌ندامه‌که‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌و باره‌یه‌وه گه‌یشـتنه ڕێـکه‌وتنێـکی سه‌ره‌تایی، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشـتیمانی لیبیا تاوه‌کو چالاکیـیه ئابوریـیه‌کانی وڵاته‌که بخاته‌وه گه‌ڕ.
دیپـلۆماتان ده‌ڵێن ئه‌وان پـێشـبینی ده‌که‌ن بۆ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به ڕێـکه‌وتنی کۆتایی بگه‌ن و بۆ ڕۆژی دوایـیش سـزاکان لابـبرێن.
هاوکات به هه‌زاران لیبی له مه‌یدانی سه‌ره‌کی ته‌رابلوس به بۆنه‌ی چه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن. له لایه‌کی دیکه ئه‌نجومه‌نی کاتی گوشـاری زیاتر ده‌کات بۆ خۆبه‌ده‌ستـه‌وه‌دانی هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی له شاری سـرت.
ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا موسـته‌فا عه‌بدولجه‌لیل گوتی ئه‌گه‌ر بێت و هه‌تا ڕۆژی شه‌ممه، واته پاش جه‌ژن چه‌کداره‌کانی سه‌ر به قه‌زافی له سرت خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ده‌ن ئه‌وا هه‌ڵمه‌تی له‌شـکری بۆ سه‌ر شـاره‌که ده‌سـتپـێده‌کات.
هه‌روه‌ها ئه‌م مۆڵه‌ته کۆتایی‌یه ناوچه‌ی دیکه‌ی سه‌ر به قه‌زافی ده‌گرێته‌وه، له نێوانیاندا ناوچه‌ی به‌نی وه‌لید و شـاری سه‌بهای باشوری وڵاته‌که.