وه‌زیرانی وڵاتانی ناتۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی له برۆکسل به‌رنووسی بڕیارێـکیان په‌سه‌ندکرد که تیایدا له هه‌فته‌ی داهاتوودا کۆتایی به هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی له لیبیا ده‌هێنێت.
ئه‌م بڕیاره ڕۆژێـک پاش ئه‌وه هات که ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به کۆی گشـتی ده‌نگی دا بۆ کۆتاییهێنان به ئه‌رکی ناتۆ له لیبیا.
له‌م ده‌نگدانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڕیاری کۆتایی درا بۆ کۆتاییهێنان به ئه‌رکی ناتۆ له لیبیا له 31 ی مانگی ده‌یه‌دا. پـێشـتر کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌نجومه‌نی داوایان له ناتۆ کرد به لایه‌نی که‌م هه‌تا کۆتایی سـاڵ درێژه به کاره‌کانی خۆیان له وڵاته‌که‌یاندا بده‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و نیگه‌رانیـیانه‌ی له‌سه‌ر باری ئاسایشی وڵاته‌که هه‌ن.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌رپـرسی ناتۆ ئه‌ندرس ڕاسمۆسن گوتی ئه‌و پـێیوانیـیه ناتۆ ڕۆڵی سه‌ره‌کی له لیبیادا بـبینێت له پاش کۆتایی شه‌ڕه‌که، به‌ڵام گوتیشی ئه‌وان ده‌توانن له بواره‌کانی ئاسایش و به‌رگری یارمه‌تی حکومه‌تی کاتی بده‌ن ئه‌گه‌ر داوا بکات.