هاوبه‌ندی ناتۆ ده‌ڵێت بۆ ماوه‌ی 90 ڕۆژی دیکه درێژه به ئه‌رکه له‌شـکریـیه‌کانیان له لیبیادا ده‌ده‌ن له ده‌مێـکدا ڕابه‌ری لیبی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی واز له ده‌سه‌ڵات ناهێنێت وێڕای ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری.
ئه‌مڕۆ سـکرتێری گشـتی هاوبه‌ندی ناتۆ ئه‌ند‌رێ فۆ ڕاسمۆنسن ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌م هه‌نگاوه به مه‌به‌سـتی ناردنی په‌یامێـکی ڕاشـکاوه بۆ ڕژێمی قه‌زافی سه‌باره‌ت به درێژه‌کێشـانی گوشـاره‌کان بۆ ڕووخاندنی به‌ڕێز قه‌زافی.
بڕیاربوو ئه‌رکی هه‌نووکه‌ی ناتۆ که بریتیـیه له سـازدانی هێرشی ئاسـمانی و سه‌پاندنی نه‌فڕین به‌سه‌ر لیبیادا له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا کۆتایی پـێبێت و ئێسـتاش ئه‌رکه‌کانی ناتۆ هه‌تا مانگی نۆی ئاینده درێژه ده‌کێشن.
هاوکات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت بڕیاره وه‌زیری ده‌ره‌وه خانم هێله‌ری کلنتن له هه‌فته‌ی ئاینده ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بێت له وڵاتی ئیمارات سه‌باره‌ت به شه‌ڕی لیبیا.
شایه‌نی باسه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا کۆبه‌ندی 22 وڵاتی جیهان سه‌باره‌ت به لیبیا بڕیاریان دابوو کۆمه‌کی دارایی بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا دابین بکه‌ن بۆ پـێداویسـتیـیه‌کانی خۆراک و ده‌رمان و که‌ره‌سته‌ی له‌شـکری بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵداواناندان.