فه‌ڕه‌نسـا و به‌ریتانیا داوا له هاوبه‌شه‌کانیان له ناتۆ ده‌که‌ن کاری زیاتر بۆ پاراسـتنی خه‌ڵـکی سیڤیلی لیبیا بکه‌ن. ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا شه‌ڕه‌کان له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵـداوان سه‌ختر ده‌بن پاش ئه‌وه‌ی پلانێـکی ئاگربه‌ست سه‌ری نه‌گرت.
ناتۆ بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی فڕین به‌سه‌ر لیبیادا جێبه‌جێ ده‌کات و سه‌رپه‌شـتی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی سه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌کات. به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا ئالان ژووپـپێ ڕۆژی سێشه‌ممه به ڕادیۆی فه‌ڕه‌نسـایی گوت ده‌بێت هاوپه‌یمانان کاری زیاتر بکه‌ن بۆ تێـکشـکاندنی چه‌که قورسه‌کانی ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی.
به‌ڕێز ژووپـپێ گوتی ئه‌و نیگه‌رانیـیه‌کانی له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌رز ده‌کاته‌وه و هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی وه‌زیرانی ناتۆ له کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ولیه‌م هێگ داوای له وڵاتانی هاوپه‌یمان کرد ژماره‌یه‌کی زیاتری فڕۆکه بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سه‌ر لیبیا ڕه‌وانه بکه‌ن، هه‌ر وه‌ک چۆن به‌ریتانیا کردوویه‌تی.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ناوچه‌ی قه‌ده‌غه فڕین به‌سه‌ر لیبیادا دانراوه به مه‌به‌ستی پاراسـتنی خه‌ڵـکی سیڤیل له هێرشی هێزه‌کانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی.
ڕێـکخراوی لێـبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی Amnesty International هێزه‌کانی لایه‌نگری به‌ڕێز قه‌زافی تاوانبارده‌کات به له‌سێداره‌دانی ده‌سـتگیرکراوه‌کان. ده‌ڵێت لێـکۆڵه‌ره‌وان له ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا ته‌رمی شه‌ڕکه‌رانی سه‌ر به ئۆپـۆزسیۆنیان دیوه که به ده‌ست و قاچ به‌سـتراوی گولـله‌یان به پـشـتی سه‌ریانه‌وه ناوه.