له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سلێمانی له کاتژمێر 8:20 ی شه‌وی شه‌ممه به کاتی سلێمانی ڕاپـۆرتی ڕاسته‌وخۆی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی شـاری سلێمانی و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری پـێشـکه‌ش کرد.
ده‌ڵێت ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیـیه‌وه ده‌رچووه و تیایدا هیچ ئاماژه به ده‌سـتگیرکردنی که‌س نه‌کراوه له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه ده‌نگیـیه‌که‌ی به‌ر ده‌رکی سه‌را، به‌ڵام ئاماژه به چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپـیشـاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌کات که به شێوازێـکی هێمنانه بووه تا به‌ر له کۆتایی پـێهێنانی به ماوه‌یه‌کی کورت.
به‌پـێی ڕوونکردنه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی چه‌ند ئه‌ندامێـکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له به‌ر ده‌رکی سه‌رای سلێمانی که خۆپـیشـانده‌ران ناوی لێ‌ده‌نێن مه‌یدانی ئازادی، له‌وێ ئاماده بوون، جارێـکی دیکه خۆپـیشـانده‌ران گه‌ڕاونه‌ته‌وه و دوای پـێشـکه‌شکردنی وتاره‌کان و خۆپـیشـاندانه‌که به‌ره‌و کۆتای ڕۆیشت، کچێـک که له ناو خۆپـیشـانده‌راندا بووه، به‌پـێی ئاسایشی سلێمانی ئه‌و کچه هانی خۆپـیشـانده‌رانی داوه که به‌ره‌و پـیری هێزه‌کانی ناوخۆ بچن و له‌و ده‌مه‌دا بۆمبێـکی ده‌نگی ته‌قیوه‌ته‌وه و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له نێوان خۆپـیشـانده‌ران و هێزه‌کانی ناوخۆ دروسـت بووه و له ئاکامدا که‌سێـک کوژراوه و 12 ی که‌سی دیکه برینداربوون. به‌ڵام سه‌رچاوه‌کانی دیکه‌ی ڕاگه‌یاندن به شێوازێـکی دیکه باس له ڕووداوه‌که ده‌که‌ن. ڕاگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه ده‌کات که‌وا به‌هۆی بۆمبێـکه‌وه 2 که‌س برینداربوون و دواتر چه‌کدارێـک ته‌قه کردووه و له نزیـک مزگه‌وتی گه‌وره شه‌ڕ و پـێـکدادان له نێوان هێزه ئه‌منیـیه‌کان و خۆپـیشـانده‌ران ڕووده‌دات و 11 هاوڵاتی و 2 کارمه‌ندی هێزه ئه‌منیـیه‌کان برینداربوون.
به‌ڵام دکتۆر ڕێـکه‌وت به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروسـتی سلێمانی ده‌ڵێت به‌هۆی ته‌قه‌کردنه‌وه که‌سێـک گیانی له‌ده‌سـتداوه و که‌سێـکی دیکه به گولـله برینداربووه و چه‌ند که‌سێـکی دیکه‌ش به سووکی برینداربوون.
سه‌باره‌ت به که‌لار، له‌تیف نێروه‌یی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆش خۆپـیشـاندان به‌رده‌وام بووه و زیاتر له ناو شـاره‌که‌دا بووه، هێزه ئاسایشیـیه‌کانیش هه‌وڵیان داوه به‌ربه‌ست دروست بکه‌ن تا خۆپـیشـانده‌ران نه‌گه‌نه لای باره‌گاکانی حزبه سیاسیـیه‌کان و به تایبه‌تی باره‌گای لقی پارتی، به‌ڵام له‌وێ توندوتیژی ڕوویداوه و زیاتر به هه‌ڵدانی به‌ردبووه و سه‌ر ئه‌نجام 6 که‌س برینداربوون، به‌پـێی سه‌رچاوه‌ی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن زیاتر برینداره‌کان سه‌ر به هێزه‌کانی پـۆلیس و ئاسایش بوون.
له چه‌مچه‌ماڵ و سه‌ید سـادقیش خۆپـیشـاندان سـازکراون و به شێوه‌یه‌کی هێمانه به‌ڕێوه‌چوون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.