دادگایه‌کی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌کان که لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر کوشتنه‌که‌ی سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی لوبنان ڕه‌فیق حه‌ریری ده‌کات، بڕیاری تاوانبارکردنی دژی 4 ئه‌ندامی حزبوڵا ده‌رکرد که داوا‌کارانی گشتی ده‌ڵێن ئه‌وان هێرشه‌که‌یان ئه‌نجامدابوو.
دادگاکه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه تۆمه‌ته‌کانی دژی گومانباره‌کان پشتراستکرده‌وه و بڕیاره‌که‌ی ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی داوا‌کارانی گشتی به‌ڵگه‌ی هێنده‌ی ئه‌وه‌یان نیشـان دا که که‌یسه‌که بۆ دادگایی‌کردن ببرێت.
دادگاکه ده‌ڵێت تاوانبارکردنه‌که به نهێنی هێڵرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مسۆگه‌ربکرێت ده‌سه‌ڵاتدارن به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌رانه گه‌ڕان و پـشـکنینی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و تاوانباره‌کان ده‌ستگیر بکه‌ن. دادگاکه ده‌شڵێت بۆ پاراستی قوربانیه‌کان و هه‌روه‌ها شایه‌تحاڵه‌کان هه‌ندێـک به‌شی به‌ڵگه‌نامه‌که به نهێنی ده‌مێنێته‌وه.
دانیاڵ بێڵه‌مه‌ر داوا‌کاری گشتی له که‌یسه‌که پـێشـوازی له ڕاگه‌یاندنی بڕیاری تاوانبارکردنه‌که کرد و گوتی ئه‌وه وه‌ڵامی زۆر پرسیار ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت به هێرشه‌که‌ی له مانگی دووی ساڵی 2005 دا کرا و تیایدا ڕه‌فیق حه‌ریری کوژرا، به‌ڵام ته‌واوی مه‌سه‌له‌که له میانه‌ی دادگایه‌کی ڕوون و ئاشـکرا و ڕه‌وادا ده‌رده‌که‌وێت.
سه‌رۆکی دادگاکه هه‌فته‌ی ڕابردوو گوتی ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنانی نه‌یانتوانیوه ئه‌و 4 گومانباره ده‌ستگیربکه‌ن که ئه‌ندامانی حزبۆڵای لوبنانن، حزبوڵا نکۆڵی ده‌کات له‌وه‌ی ده‌ستی له کوشتنه‌که‌ی حه‌ریریدا هه‌بێت.