هه‌رچه‌نده بڕیاربوو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه خۆپـیشـاندانێـکی جه‌ماوه‌ری له شـاری سلێمانی له لایه‌ن چه‌ند ڕێـکخراوێـک سـازبکرایه و وه‌کو هه‌ندێـک ده‌ڵێن وا پـێده‌چوو ڕه‌وشه‌که به‌ره‌و ئاڵۆزی بڕوات و چاو له وڵاتانی عه‌ره‌بی بکرێت، وه‌لێ گرووپی سه‌رپه‌رشـتیاری ئه‌و خۆپـیشـاندانه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند هه‌رچه‌نده ڕه‌خنه و داخوازیـیان زۆره به‌ڵام ئه‌وان نایه‌نه‌وێت بـبنه به‌شێـک له ڕه‌وشه ئاڵۆزه‌ی که ئێسـتا له نێوان گۆڕان و یه‌کێتی و پارتیدا دروسـتبووه، بۆیه بڕیاریان دا ئه‌و خۆپـیشـاندانه‌ی ئه‌مڕۆ سـاز نه‌کرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ڕێز دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سـاڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا پـشـتیوانی خۆی بۆ خاڵێـکی به‌یانـنامه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نیشـان دا که تیایدا داوا کراوه ئه‌و شوێنانه‌ی موڵکی حکومه‌تن بدرێنه‌وه به حکومه‌ت، گوتی هه‌موو لایه‌ک ( یه‌کێتی و پارتی و شیوعی و سۆشیالست و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش) موڵکی حکومه‌تیان لایه و با گۆڕان له خۆیه‌وه ده‌سـتپـێـبکات و ئه‌و شوێنانه‌ی له ژێر ده‌سـتیاندایه بیدنه‌وه به حکومه‌ت.
هه‌روه‌ها داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کان کرد له ڕێی گفتوگۆ و دانوسـتاندن و به شێوه‌یه‌کی هێمنانه کێشه‌کان چاره‌سه‌ربکه‌ن و هه‌وڵی چاکسـازی بده‌ن، به‌ڵام نه‌ک به‌و شێوه‌یه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای کردووه. گوتیشی کاری باش کراوه و له هه‌مان کاتیشـدا کێشه و که‌مکوڕیش هه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.