به‌پێی ڕاگه‌یاندنێکی ئاسایشی شاری سلێمانی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق یه‌کێک له‌و چه‌ند که‌سه‌ی به‌شدار بووه له هێرشکردنه سه‌ر نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ئاسۆس هه‌ردی ده‌ستگیر کراوه و دانی به تاوانه‌که‌شیدا ناوه و له ئێستادا کار له سه‌ر ده‌ستگیرکردنی به‌شداربوانی تری ئه‌و په‌لاماره ده‌کرێت بۆسه‌ر ئاسۆس هه‌ردی.
جه‌لالی شێخ که‌ریم، جێگری وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت هه‌رکه‌سێک له‌و هێرشه تێوه‌گلابێت ده‌درێت به دادگا ودادگا بڕیاری یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌دات.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح که ئه‌ندامێکی باڵای یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌سه‌ر ئاستی مه‌کته‌بی سیاسی ده‌ستی هه‌بووه له‌و ڕوداوه‌دا ، جێگری وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ته‌نها ده‌ڵێت ئه‌و گومانباره‌ی که گیراوه پشمه‌رگه‌یه له هێزێکی تایبه‌تی ئه‌و ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسیه‌ی یه‌کێتی.
له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنی ئه‌و گومانباره له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردوه
بۆ گوێگرتن له ده‌قی ڕاپۆرته‌که و له ده‌قی گفت و گۆکه‌ش ده‌توانن کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌ن.
ماوه‌ی ڕاپۆرته‌که 1:51 خوله‌که.
ماوه‌ی وتووێژه‌که 4:36 خوله‌که.