ئه‌و شه‌ڕ و ئاژاوه نه‌ژادیـیه‌ی له باشوری قیرغیزسـتاندا سه‌ری‌هه‌ڵداوه بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی نزیکه‌ی 100 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 1100 که‌سی دیکه، ئه‌مه‌ش وای له حکومه‌تی کاتی ئه‌و وڵاته کردووه هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که بکات تا بتوانرێت بارودۆخه‌که کۆنتڕۆڵ بکرێت که‌وا بۆ سێ ڕۆژه به‌رده‌وامه.
حکومه‌تی کاتی قیرغیزسـتان مافی ته‌قه‌کردن و کوشـتنی به هێزه‌کانی ئاسایش داوه پاش ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه‌کی خوێناوی له نێوان هه‌ردوو نه‌ژادی ئوزبه‌ک و قیرغیزی له هه‌ردوو شـاری ئوش و جه‌لال ئابادی باشوری وڵاته‌که هه‌ڵگیرسـا.
سه‌رۆکی حکومه‌تی کاتی قیرغیزسـتان ڕۆزا ئوتونباێڤا لایه‌نگرانی کورمانبێـک باکیێڤی سه‌رۆکی له ده‌سه‌ڵات لادراوی تاوانبارکرد به‌وه‌ی هانی توندوتیژی ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت کۆسپ له به‌رده‌م ئه‌و ڕاپـرسـیـیه گشـتیـیه‌ی سه‌ر ده‌سـتور دروستبکه‌ن که بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆک بڕیاره له کۆتایی ئه‌م مانگه سـازبکرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه کورمانبێـک باکیێڤ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له بیلاڕووسیاوه ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا نکۆڵی له‌وه کرد هه‌ر جۆره ڕۆڵێـکی له‌و توندوتیژیانه‌دا هه‌بێت و ڕه‌خنه‌ی له حکومه‌تی کاتی گرت به‌وه‌ی ناتوانێت خه‌ڵـکی وڵاته‌که‌ی بـپارێزێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌مه گه‌وره‌ترین ڕووداوی توندوتیژیـیه له‌و وڵاته سه‌رهه‌ڵبدات له‌وه‌تای سه‌رۆک کورمانبێـک باکیێڤ له مانگی چوار له ده‌سه‌ڵات لادرا.