Accessibility links

کەمال رەئوف: ئەوەی وڵات بەڕێوە دەبات، شەقام نیە؛ دەنگی جەماوەر نیە، بەڵکو دەنگی هێزە؛ دەنگی ئەو سوپایەیە


وردبوونەوە لە قیرانەکانی هەرێمی کوردستان و روانین لە وێنە گەورەکە راماندەگرێت لەبەردەم بۆچوون و تێڕوانینی جیاوازی چاودێران و شارەزایان کە بەشێکیان رایان وایە ئەم قەیرانانە لە برەوی خۆیدایەو کارنەکردن بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەو چاکسازی گرفتەکان گەورەتر دەکەن، هاوکات توڕەیی و وەڵامدانەوەی یەکێتی نیشتیمانی بە ئاڕاستەکردنی نامەیەک بۆ حەیدەر عبادی سەبارەت بە رێکەوتن لەبارەی بەشێک لە نەوتی کەرکوکەوە بۆخۆی جێی وتووێژەو بەشێکن لەململانێکان.

سەبارەت بە کۆی ئەو پرسانە ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ رۆژنامەنوس و بەڕێوبەری ناوندی راگەیاندنی شار پرێس کەمال رەئوف سازکردووە.

کەمال رەئوف دەڵێت "یەکێتی نیشتیمانی یەکێکە لەکارئەکتەرە گرنگەکانی ئەم حکومەتە، دەبێت خۆی بە بەرپرسیار بزانێت، ئێستاکە پرسیارە گەورەکە ئەوەیە، بۆ لەسەر ئەم سەد هەزار بەرمیلە کە 50.000 بەرمیلی دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، نامەیەکی هەڕەشەئامێز دەنێرێت بۆ عەبادی".

هەروەها دەڵێت "یەکێتی لەگەڵ پارتی دیموکرات کە شەریکە بەشیانە، بۆ لەگەڵ پارتی دیموکراتدا قسەیەکی جیدی ناکەن، بۆ لەسەر برسی کردنی خەڵک قسەیەک ناکرێت".

سەبارەت بە قەیرانەکان و خەڵک و حکومەت؛ کەمەل رەئوف دەڵێت "خەڵک توشی ئەزمەیەکی ئابوری و نائارامی و توشی دڵەڕاوکێ بووە، کە ئەم حکومەتە تازە ئیدارەی ئەم وڵاتەی پێناکرێت، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ لە حکومەت ناکشێتەوە".

هەروەها دەشڵێت "ئێستا بەرپرسەکان بە ئاشکرا گەندەڵی دەکەن و بە ئازایەتی لەقەڵەمی دەدەن و چاونەترسن، لەبەرئەوەی ئەوەی حوکم دەکات، ئەوەی وڵات بەڕێوە دەبات، شەقام نیە؛ دەنگی جەماوەر نیە، بەڵکو دەنگی هێزە؛ دەنگی ئەو سوپایەیە کە بۆخۆیان دروستیان کردووە".

لەڕیگەی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە ببن.....

XS
SM
MD
LG