Accessibility links

سه‌ردار موحه‌مه‌د: شه‌ڕی باڵه‌کانی یه‌کێتی بۆ ده‌ستگرتنه‌ به‌سه‌ر یه‌کێتیدا

  • یه‌حیا به‌رزنجی

ئه‌و ناکۆکی و ململانێیانه‌ی چه‌ند رۆژێکه‌ هه‌ردوو به‌ڵه‌ دژ به‌یه‌که‌که‌ی یه‌کێتی هێناویانه‌ته‌ ئاراوه‌، مه‌ترسی بۆ زیاتر نا جێگیربوونی ره‌وشی سیاسی ناوچه‌که‌ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی چه‌کداریشی لێبکه‌وێته‌وه‌، ئه‌وا ره‌وشه‌که‌ خراپتر ده‌شکێته‌وه‌، به‌سه‌ر هه‌رێمێکدا به‌ کێشه‌ گه‌لێکی زۆری ده‌ره‌کی و ناوخۆییه‌وه‌ گیرۆده‌یه‌. له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌ردار محه‌مه‌د وه‌ک سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ ده‌ڵێت "هه‌ردوو به‌ره‌که‌ به‌رژه‌وه‌ندیان له‌وه‌دایه‌ که‌ به‌ هێمنی ئه‌و ململانێیانه‌ تی په‌ڕێنن."

ئه‌و زیاتر باس له‌وه‌ده‌کات که‌ به‌هۆی یه‌کێتیه‌ه‌وه‌ زۆربه‌یان ده‌سکه‌وتی مادی باشیان چنگ که‌وتووه‌و ئه‌و شه‌ڕه‌شیان زیاتر پاراستنی پێگه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیانه‌ و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی یه‌کێتییه‌، ده‌شڵێت "زۆربه‌ی کادیرانی یه‌کێتی ئه‌وه‌یان لا روونه‌و قسه‌ی خۆشیانه‌ که‌ به‌ڕیوبه‌رانی حیزبه‌که‌یان ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریکی به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سکه‌وتی تایبه‌تی خۆیان بوون ئه‌وه‌نده‌ ده‌ربه‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و یه‌کێتی نه‌بوون."

ئه‌م نوسه‌ره‌ رای وایه‌ وه‌ک زۆربه‌ی حیزبه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یه‌کێتیش رووی به‌و ئاڕاسته‌یه‌ که‌ بنه‌ماڵه‌یه‌ک ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت.

XS
SM
MD
LG