Accessibility links

دکتۆر شێرکۆ جەودەت: حکومەت پڕۆژە باران کراوە بەڵام دەستبردنێکی بوێرانە نییە بۆ چاکسازییە بنەڕەتییەکان


گرفتی گەورەی ئابوری و سەختی مللانێ سیاسی و حیزبییەکان لە هەرێمی کوردستان و تێکڕای خراپی بژێوی ژیانی خەڵک، شارەزایانی خستۆتە بەردەم لێکدانەوەو شیکردنەوەی جیاوازەوە، نەهامەتیەکانی خەڵک و بارودۆخی سەختی ئابوری و ژیان و گوزەرانی خەڵک بەگشتی و سەرلەبەری بارگرژییەکان تێکڕا کۆمەڵێک رێگەچارەی ریشەیی و هەنوکەیی هەڵدەگرێت بۆ بەرپاکردنی ستراتیژێکی ئاکادیمی و زانستی. هەربۆیە راڤەکاریی و وردبونەوە و شیکاریی زیاتر لەبارەی سییستمی ئابوری هەرێمی کوردستان و نەخشەپلانی کاریگەر و هەنوکەیی بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە یەکێکە لە پێویستییە هەر گرنگەکان.

هاوکات ئایا تا ئەم سەروختە هاودەنگییەکی رژد هەیە بۆ کارکردن لەسەر ئەو پڕۆژە ئاکادیمی و شارستانییانە بۆ برەودان بە داهاتی هەرێم و باشترکردنی ژیانی خەڵک و شایستە.

سەبارەت بەو پرسە ئاسۆ جەبار لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ پەرلەمانتار و سەرپەرشتیاری لیژنەی سامانە سروشتییەکان و ئەندامی لیژنەی دارای پەرلەمان بەڕێز شێرکۆ جەودەت سازداوە.

شێرکۆ جەودەت دەڵێت "یەکێک لەکێشە گەورەکانی هەرێمەکە مەسەلەی داتا و ژمارەیە، چونکە نەخۆشێک ئەگەر ئەنجامی پشکنینەکانی بە داتا و ژمارە نەگاتە بەردەستی دکتۆر، بێگومان دکتۆرەکە ناتوانێت چارەسەری وردەکار و بنەبڕی بۆ دیاریبکات، دەرئەنجام نەخۆشەکە چاک نابێتەوەو رۆژ لەدوای رۆژ قەیرانەکەی گەورەتر دەبێت"

هەروەها لەبارەی پرۆژە ئابوری و دارایی و کارگێڕییەکانیشەوە دەڵێت "ئەم حکومەتی هەرێمی کوردستانە یەکێکە لەو حکومەتانەی دنیا کە لەساڵانی رابردوودا پڕۆژە باران کراوە، من هەر لەساڵی نەوەدەکانەوە ئەم کارەم کردووەو چەندین پڕۆژەمان لەڕێی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ حکومەت کردووە لەبواری سیاسی و گەشەپێدانی مرۆیی کارمان لەسەر کردووە. تا ئێستاش لەهەموو لایەنێکەوە لەهەموو دڵسۆزێکەوە خەڵکی پسپۆر و بە ئەمەک و حیزب و لایەن و دوایەمینیان ئەو پرۆژەیەی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی پێشکەشکراوە، ئەوەبوو کە لەگەڵ 150 پسپۆر و تایبەتمەند و کەسی پەیوەندیدار بە حزوری سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی 15 رۆژ لەمەوپێش ئەنجامدرا، لەبەرئەوە حکومەت پرۆژە باران کراوە، بەڵام دەستبردنێکی بوێرانە نییە بۆ چاکسازییە بنەڕەتییەکان"

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکەدا....

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:46 0:00

XS
SM
MD
LG