Accessibility links

سه‌ردار موحه‌مه‌د: حکومه‌تی هه‌رێم به‌ مایه‌پوچی و گیرفانی خاڵییه‌وه‌ روو ده‌کاته‌ ساڵی نوێ

  • یه‌حیا به‌رزنجی

له‌ دیمانه‌یه‌کی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ باس له‌و گرفته‌ ئابوری وسیاسییه‌ ده‌کات که‌ هه‌رێمی کوردستانی تێکه‌وتووه‌، به‌ رای ئه‌و "خه‌ڵکی باشووری کوردستان به‌ نائومێدییه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ ئاینده.‌"

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی سیاسی و ئه‌گه‌ری هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک که‌ ناوچه‌که‌ به‌ خۆیه‌وه‌ ببینێت ده‌ڵێت "کورد له‌ چاو قه‌باره‌ی خۆیدا وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک دابه‌ش بووه‌ به‌سه‌ر ئه‌جێندای سونه‌و شیعه‌دا که‌ ناتوانێت بڕیاری سیاسی چاره‌نوس ساز بدات."

ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ ئازاده‌ که‌ سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌یەکی ئه‌هلییه‌ له‌ کوردستان لای وایه‌ "گۆڕانکاری له‌ ناوچه‌که‌دا ده‌کرێت و دیزاینێکی نوێ به‌ڕێوه‌یه‌، مه‌ترسییه‌کە ئەوەیە کە سیاسی کورد ئاماده‌ی ئەو گۆڕانکاریـیە نه‌بێت."

XS
SM
MD
LG