Accessibility links

بەرپـرسێـکی یەكگرتووی ئیسلامی لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم بۆ دەنگی ئەمەریكا دەدوێت


یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەنجامی دڵخۆشكەرییان لە كۆبونەوەی ژووری عەمەلیاتی پێنج لایەنە سیاسیەكەی كوردستان بەدەستنەهێناوە.

دکتۆر محەمەد ئەحمەد یاریدەدەری ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی و ڕێكخەری ژووری عەمەلیات بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند" تائێستا دەرئەنجامی ئیجابی و دڵخۆشكەریان لە كۆبونەوەی پێنج لایەنە سیاسیەكە لە ژووری عەمەلیات بەدەستنەهێناوە."

وتیشی"هەركات گەیشتینە ئەنجام یاخود بنبەست لە كۆبونەوەكاندا، ئەوا بە ئاشكرا ڕایدەگەیەنین."

هەرچەندە تەنها ماوەی شەش ڕۆژ ماوە بۆ كۆتایی هاتنی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم، بەڵام هێشتا لایەنە سیاسیەكان نەگەیشتونەتە ڕێككەوتن لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم و تەنانەت كاتی كۆبونەوەی پێنج لایەنە سیاسیەكە لە ژوری عەمەلیات دیارنیە.

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وەک هەوڵێكی نێوانگیری بۆ گەیشتنی لایەنەكان بە ڕێككەوتن لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم ژوری عەمەلیاتی پێكهێنا و نوێنەری هەر پێنج لایەنە سیاسیەكە (پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتی نیشتمانی، بزوتنەوەی گۆڕان، یەكگرتووی ئیسلامی، كۆمەڵی ئیسلامی) ئەندامن لەو ژوورە.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتە دەنگیەدایە

XS
SM
MD
LG