Accessibility links

عه‌مید هه‌ڵگورد: سوپای عێڕاقی له‌ پێشڕه‌ویدایه‌

  • یه‌حیا به‌رزنجی

شه‌ڕی ناو موسڵ له‌ لایه‌ن سوپای عێراقییه‌وه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌، چوونه‌ته‌ نێو ناوچه‌ی که‌رامه‌ هه‌روه‌ها قسه‌ش له‌سه‌ر گه‌ڕه‌کی ئینتیسارو قودس ده‌کرێت که‌ که‌وتوونه‌ته‌ خۆرهه‌ڵاتی موسڵ یاخود به‌شی لای چه‌پی روباری دیجله‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ وته‌بێژی سه‌ربازی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ عه‌مید هه‌ڵگورد ده‌ڵێت "چه‌ند ناوچه‌یه‌کیان ئازاد کردووه‌، به‌ڵام ئێستا له‌ هێرش بردن وه‌ک تاکتیک و به‌خۆدا چوونه‌وه‌ وه‌ستاون ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌شه‌که‌ش له‌ بار نه‌بووه‌و خۆ ئاماده‌کردنه‌وه‌، به‌ڵام به‌ره‌ی شه‌ڕی خۆرهه‌ڵات تا راده‌یه‌ک له‌ رووی سه‌ربازییه‌وه‌ وا ده‌رده‌که‌وێت ئاسان تر بێت وه‌ک له‌ به‌ره‌ی خۆرئاوای موسڵ."

سه‌باره‌ت به‌ ئاینده‌ی شاره‌که‌، هاوکات له‌گه‌ڵ وتاره‌ ده‌نگییه‌که‌ی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی که‌ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو ئه‌و ریکۆرده‌ ده‌نگییه‌ی پشت راست نه‌کردووه‌ته‌وه‌ که‌ خودی به‌غدادی بووه‌ یان که‌سی دی، به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ داعش ئاسان ده‌ست به‌رداری موسڵ نابن، ده‌شڵێت "به‌ قسه‌کانیدا داوای به‌رگری ده‌کات له‌ موسڵ، له‌ کاتی هێرشه‌کانی ئه‌نبارو تکریت و فه‌لوجه‌ لێدوانی وای نه‌بووه‌، به‌مه‌ش ره‌نگه‌ بیانه‌وێ به‌رگری بکه‌ن، ئه‌وه‌ش رزگار کردنی موسڵ به‌م زوانه‌ ئاسان نابێت."

XS
SM
MD
LG