Accessibility links

ئاسۆس هەردی : لەکاتێکدا وڵات خۆی لەقەیرانێکی دارایی هێجگار گەورەدا ئەژی، بەڵام بە ملیۆنەها دۆلار لەم میدیا حیزبی و سێبەرانەدا سەرفدەکرێت


وەک چۆن جیاوازییەکی گەورە هەیە لە نێوان دیموکراسی و ستەمکارییدا، ئاوەهاش شارەزایان تیشکدەخەنە سەر گەلێک جیاوازی و نابەرابەری بێشومار کە لەنێوان ئەو وڵاتانەی کە ئازادی رادەربڕین و ئازادی بڵاوکردنەوە لە دۆخێکی شارستانی و مرۆڤدۆستانەدایە و وڵاتگەلێکی دیکەش کە میدیای ئازاد و ئازادی رۆژنامەگەریی لە بەردەم مەترسی شکست و داخستن و نەماندایە.

شارەزایان و چاودێران رایانوایە دیموکراسی بەبێ سەروەری یاسا و ئازادی رۆژنامەگری و بنەما هەرە بنچینەیەکانی مافی مرۆڤ و رووبەرەکانی ئازادی رادەربڕین و دادوەری کۆمەڵایەتی، خاڵی دەبێتە لەمانا هەرە بنەڕەتییەکانی.

سەبارەت بە بارودۆخی میدیای ئازاد و خۆڕاگرییان بەرامبەر پێشێلکاریی و فشارە ئابورییەکان ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ رۆژنامەنوس ئاسۆس هەردی دا سازکردووە.

سەبارەت بە ئاستەنگە هەنوکەییانەی بەردەم میدای ئازاد ئاسۆس هەردی دەڵێت "گەورەترین شەڕ کە ئێستاکە یەخەی پێگرتوین، دوو جۆر شەڕە؛ یەکەمیان شەڕێکی ئابورییە، دووەمیان شەڕێکی ئەلیترۆنییە.

ئەمە بێگومان سەرباری ئەو بەڕەنگاربونەوانەی کە پێشتر هەر هەمان بووە، وەکو گوشارخستنەسەر دەزگاکانی میدیا و دەستدرێژیکردن بۆ سەر رۆژنامەنوسان، دەستگیرکردنیان یان لێدانیان، گرتن، راوەدونان یان تەنانەت هەندێکجار گەیشتۆتە تیرۆرکردنیان وەک نمونەکانی شەهیدانی قەڵەم".

هاوکات سەبارەت بە هاودەنگی رێکخراوە جیهانییەکان بۆ پشتیوانیکردنی میدیای ئازاد ئاسۆس هەردی بە گەشبینییەوە دەڵێت "رێکخراوە جیهانییەکانی ئەوروپا و ئەمریکاش بە هەموو توانایەک هەوڵدەدەن پشتگیریمان بکەن".

سەبارەت بەو بارودۆخە ئابورییە ناهەموارەی کە رووبەڕووی میدیای ئازاد بۆتەوە ئاسۆس هەردی دەڵێت " لەکاتێکدا میدیای ئازاد سەخترین رۆژەکانی خۆی لەڕووی ئابورییەوە تێدەپەڕێنێت، بەڵام دەبینین میدیاکانی حیزب یان میدیا سێبەرەکان گەردیان نەگرتووە، بە پێچەوانەوە ئەو رۆژنامەنوسانەی کە لە میدیای ئازاد کاردەکەن، هەوڵدەدەن رایانکێشن بە موچەیەکی خەیاڵی بیانبەن بۆ لای خۆیان و وردە وردە ئیشەکە بۆ رۆژنامەنوسانی ئازاد قورس بکەن".

هەروەها دەڵێت "لەکاتێکدا وڵات خۆی لەقەیرانێکی دارایی هێجگار گەورەدا ئەژی، بەڵام بە ملیۆنەها دۆلار لەم میدیا حیزبی و سێبەرانەدا سەرفدەکرێت".

هەروەها ئاسۆس هەردی لە میانەی ئەم وتووێژەدا رەخنە لە ئەمریکا دەگرێت، هاوکات باس لە رەهەندە هەرە مەترسیدارەکانی پێشێلکاریی بەرامبەر یاسا و پەرلەمان و رۆژنامەنوسان دەکات.

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکەدا....

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:32 0:00

XS
SM
MD
LG