Accessibility links

کەسێـک لەسەر بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە ئاسایشی دهۆک دەستگیردەکرێت و گیانی لەدەست دەدات


کەسێـک بە ناوی عەلی حسێن لە کۆمەڵگای تەناهی لە ڕۆژئاوای دهۆک شەوی 14 ی مانگی دوو لایەن ئاسایشەوە دەسـتگیرکرا بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، بەڵام دوای دوو کاژمێر لە ئاشایش دەسووتێت.

پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت و پەیوەندی بە کەسوکاری دەکرێت و پـێـیان دەڵێن کوڕەکەیان خۆی سووتاندووە. لە پاش 11 ڕۆژ گیانی لەدەست دەدات. دەڵێن جەستەی بە ڕێژەی 70% سووتابوو.

برایەکی عەلی کە نەیوست ناوی ئاشکرابکرێت، بۆ دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە بنەماڵەکەیان تەنها دەیانەوێت بزانن کوڕەکەیان چۆن سووتاوە. گوتیشی کوڕەکەیان بازرگانی بە مادەی هۆشبەر نەکردبوو هەتا وەکو تاوانبار مامەڵەی لەگەڵدا بکرایە.

پـۆلیسی نەخۆشخانەی سووتان و جوانکاری دهۆک دەڵێت بنەماڵەی عەلی حسێن هیچ سکاڵایەکیان تۆمار نەکردووە و ئاسایشی دهۆک هەتا ئامادەکردنی ئەم ڕاپـۆرتە هیچ لێدوانێـکی لە بارەی ڕووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:50 0:00

XS
SM
MD
LG