فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ له ئه‌فغانستان ده‌ڵێت پلانی کڵێسه‌یه‌ک له ستانی فلۆریدای باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا بۆ سوتاندنی قورئانی پیرۆز له 11 ی ئه‌م مانگه‌دا ڕه‌نگه ژیانی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی و هه‌روه‌ها هه‌و‌ڵه‌کانی جه‌نگ له ئه‌فغانستاندا بخاته مه‌ترسیه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه جه‌نه‌راڵ ده‌یڤد په‌تریه‌س گوتی ئه‌و پلانه‌ی ئاماژه پێدراوی په‌یوه‌ست به سوتاندنی کتێبی قورئانی پیرۆز، سه‌د ده‌ر سه‌د ئه‌و کاره‌یه که چه‌کدارانی تاڵیبان بۆ مه‌به‌ستی پروپاگه‌نده ده‌یقۆزنه‌وه. هه‌روه‌ها جه‌نه‌راڵ په‌تریه‌س ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا که ئه‌م کاره کێشه‌ی مه‌زن دێنێته گۆڕێ، نه‌ک هه‌ر ته‌نها له ئه‌فغانساتاندا به‌ڵکو له هه‌موو ئه‌و ناوچه ئیسلامیانه‌ی که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای لێـیه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه دووشه‌ممه وه‌ک کاردانه‌وه‌ی ناڕه‌زایی له دژی پلانی سوتاندنی قورئانی پیرۆز له لایه‌ن ئه‌و کڵێسه‌یه‌ی شاری گه‌ینس ڤیڵ له ستانی فلۆریدا، به سه‌دان له هاوڵاتیانی ئه‌فغانی ڕژانه نێو جاده‌کانی کابولی پایته‌خته‌وه. و به‌شداربووان له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتێک گردبوونه‌وه و دروشمی مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ریکایان ده‌چڕی.
هه‌روه‌ها رۆژی شه‌ممه‌ش خۆپیشاندانی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌فغانستان له ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له جاکارتای پایته‌ختی ئه‌نده‌نوسیا سازدرابوو.