Accessibility links

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەنداوێکی ستراتیژی سوریا نزیک دەکەونەوە


هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپـشـتی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا دەسـتیانکردووە بە ئۆپەراسیۆنی لەشکری گەورە لە باشوری کۆبانی و هەتا ئێسـتا توانیویانە 7 گوند لە دەسـتی چەکدارانی داعش ڕزگاربکەن و لە بەنداوێـکی ستراتیژی نزیک بکەونەوە.

گوندەکانی هەتا ئەمڕۆ پـێنجشەممە ڕزگارکراون بریتین لە سەهریج و عبێدات و میروەحە و ئەلمەنسیـیە و دوو گوندی بچوکی دیکە لە باشوری ڕۆژئاوای کۆبانی. لەو گوندانە کورد و عەرەب تیایاندا دەژین.

شەڕڤان دەرویش گوتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند 10 کیلۆمەتر لە بەنداوی تشرین نزیک‌کەوتونەتەوە و ئێستا تەنها 3 کیلۆمەتر لێوەی دورن.

گوتیشی ئامانجیان لەم ئۆپەراسیۆنە بڕێنی ڕێگای نێوان ڕەققە و منبج و جرابلس و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەستی داعشە کە بەسەر بەنداوی تشرین تێپەڕ دەبێت.

جێی ئاماژەیە بەنداوی تشرین وێستگەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای لێـیە و هەروەها دەتوانێت 1.9 ملیار مەتر دووجا ئاو گل بداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:32 0:00

XS
SM
MD
LG