Accessibility links

ئاسایشی کەرکوکی پارتی دەڵێت لایەنگری یەکێتی تەقەی لە بارەگایەکی پارتی کردووە


بەرێوەبەرى ئاسایشى كەركوكى پارتى دەڵێت ئەو كەسانەى بە تۆمەتى تەقەكردن لە بارەگاكەى پارتى دەستگیركراون لایەنگرى یەكێتین و بەرپرسانى یەكێتیش رەتیدەكەنەوە ئەوان لە پشت ئاڵۆزیەكانى كەركوكەوە بن.

لیوا هەڵۆ نەجات بەرێوەبەرى ئاسایشى كەركوكى پارتى، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"ئەوانەى تەقەیان لەبارەگاى پارتى كردووە دەستگیركراون و سەربە یەكێتین، بەڵام بەرێنمایى یەكێتى ئەو كارەیان نەكردووە."

وتیشى"بەهۆى شەرى داعشەوە خەڵكێكى زۆر لەكەركوك چەكى هەیەو ئەوە هۆكارى ئاڵۆزیەكانە."

بەپێى وتەى بەرپرسەكەى ئاسایشى پارتى لەكەركوك، ئەوانەى تەقەیان لەبارەگاكەى پارتى كردووە سێ‌ كەسن و پێشمەرگەن .

لە بەرانبەردا یوسف تەیب كارگێرى مەڵبەندى كەركوكى یەكێتى، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"دەستێك هەیە بۆ تێكدانى نێوان لایەنە كوردیەكان لەكەركوك كەرەنگە دەستەكە ئیقلیمى بێت."

پێشتریش گەنجێك لە كەركوك كەلەسەر جەستەى نوسیبووى "بژى بارزانى"دواى ئەشكەنجەدانێكى زۆر كوژرابوو ، بەرپرسانى پارتى گەنجەكەیان بەلایەنگیرى خۆیان ناوبرد و پەنجەى تۆمەتیان بۆ یەكێتى درێژكرد.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:24 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG