کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت ئه‌و زۆر نیگه‌رانه له حوکمی تاوانبارکردنی میخائیل خۆدرۆکۆڤسکی بازرگانی ده‌و‌ڵه‌مه‌ندی نه‌و‌تی به‌ندکراوی پێشووی ڕووسی و هه‌روه‌ها شه‌ریکی کاره‌که‌ی پلاتۆن لێبێدێڤ، ئه‌وانه‌ی به تۆمه‌تی دزیکردنی پاره و هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌کردنی نایاسایی پاره حوکم‌دراون.
له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژێـکی له راگه‌یاندنه‌که‌ی دوێنێـیدا گوتی کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریکایی نیگه‌ران بووه له گوایه پێشێلکاریکردنی پرۆسه‌ی یاسایی و هه‌روه‌ها له ئه‌گه‌ری زیندووکردنه‌وه‌ی سیستیمی قانونی، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌که‌ی وته‌بێژه‌که‌ی کۆشکی سپی به کۆتایـیه‌کی یاسایی ناته‌واو له قه‌ڵه‌می داوه.
به‌یانـنامه‌که‌ی کۆشکی سپی ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌دات که پابه‌ندنه‌بوونی ڕووسیا به بنه‌ما و به‌هاکانی نێونه‌ته‌وه‌یی ، له‌وانه حوکمی یاسا و ته‌گه‌ره‌خستنه به‌ردمی ئه‌و سیستمه له به‌ره‌وپێشچوون و هه‌روه‌ها شکستهێنانی ڕووسیا له قوڵکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه به‌ڕێز خۆدرۆکۆڤیسکی ئه‌وه‌ی رۆژێک له رۆژان ده‌وڵه‌مه‌ندترین پـیاوی ڕووسیا بووه هه‌روه‌ها لێبێدێڤی شه‌ریکی کاره‌که‌ی به دزینی نه‌وت و هه‌روه‌ها لادانی بڕی 27 ملیار دۆلار له داهاتی نه‌وت تۆمه‌تبارکراون.
هه‌ردوو ئاماژه‌پێدراو له‌وه‌دان ماوه‌ی 8 ساڵ زیندانی ته‌واوبکه‌ن به تۆمه‌ته‌کانی پێشووی په‌یوه‌ست به ساخته‌کاری بازرگانی و هه‌روه‌ها خۆلادان له دانی باج.
به‌ڵام پشتیوانانی کۆدۆرکۆڤیسکی ده‌ڵێن ناوبراو به‌هۆی پشتگیریکردنی له کاندیدانی ئۆپۆزیسیۆن و هه‌روه‌ها ره‌خنه‌گرتنی له سه‌رۆکی پێشوو هه‌روه‌ها له سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پێشوو وا سزا ده‌درێت.