خالید شوانی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت پێی وانیه ده‌ستنیشانکردنی نوری ئه‌لمالیکی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی نیشتمانیه‌وه ببێته هۆکارێک بۆ کۆتایی هێنان به دانیشتنی یه‌که‌می په‌رله‌مانی عێراق، که تا ئێستا به کراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی پێکهاته‌ی کوردی به‌رامبه‌ر هه‌ل و مه‌رجی نوێی سیاسی له عێراقدا ، خالید شوانی وای باس ده‌کات که کو‌رد له لیستی ده‌وڵه‌تی یاساوه نزیک تره ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تردا.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز شوانی ده‌شڵێت کو‌رد له عێراقدا ناچێته حکومه‌تێکه‌وه ، ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و حکومه‌ته کێشه‌کانی کو‌رد نه‌خاته به‌رنامه‌ی سیاسی خۆیه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 14:51 خوله‌که.