Accessibility links

پـێشمەرگە: پلان‌داڕێژەرى تەقینەوەى بۆریە نەوتیەكانى كەركوک دەستگیركران


شەوى سێشەممە لەسەر چوارشەممە هێزى دژە تیرۆر و پێشمەرگە لە گوندەكانى رۆژئاواى كەركوک 4 كەسیان دەستگیركرد ، بە تۆمەتى ئەوەى پلان‌داڕێژەى تەقاندنەوەى كۆگاى نەوتى باى حەسەن بوون و بەرپرسانى كەركوكیش دەڵێن"تەقینەوەكە كێشەى بۆ هەناردەكردنى نەوت دروست نەكردووە."

شوان حەمە غەریب فەرماندەى لیواى دووى هێزى پێشمەرگە، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"دژە تیرۆر لەرێگەى چاودێرى كردنى پەیوەندیە تەلەفۆنیەكانیانەوە ، زانیارى دەستكەوتووە لەسەر پلان‌داڕێژەرى پشت تەقینەوەكەى باى حەسەن."

وتیشى"شەوى ڕابردوو پلان‌داڕێژەرى سەرەكى و 3 كەسى تر لەلایەن دژە تیرۆر و پێشمەرگەوە دەستگیركران."

بەپێى زانیاریەكانى دەنگى ئەمەریكا ، دەستگیركراوەكان دانیشتووى گوندەكانى رۆژئاواى كەركوكن و لەلایەن دەزگا ئەمنیەكانەوە گومانى هەبوونى پەیوەندیان لەگەڵ داعش لێدەكرێت.

ئازاد جەبارى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"تەقینەوەكان نەبووەتە هۆى راگرتنى نەوتى كەركوك ، چونكە بۆرى نەتەقێنراوەتەوە بەڵكو كۆگاى نەوت تەقێنراوەتەوە."

تەقاندنەوەى بۆرى و كۆگاى نەوتى كەركوک ماوەى چەند مانگێكە ناو بەناو ئەنجام دەدرێت و جگە لەدەستگیركردنى چەند تۆمەتبارێک بە تۆمەتى بەشداربوون لە تەقینەوەكانى باى حەسەن، تائێستا هیچ تۆمەتبارێك بەتۆمەتى تەقاندنەوەى بۆریە نەوتیەكانى چەند مانگى رابردوو دەستگیرنەكراوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:43 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG