دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب ، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت، له‌م دوو ساڵه‌ی ڕابردوودا هه‌وڵیکی زۆر به‌دی ده‌کرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا، وه ئه‌و جم و جۆڵانه‌ی له ئێستادا له ئارادان وه‌ک ئاماژه‌یه‌کن، که کار له‌سه‌ر فشارێکی سیاسی ده‌کرێت بۆ هاتنه خواره‌وه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان له شاخ.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر که‌نعان، باسیش له‌وه ده‌کات که له گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵه سیاسیانه‌ی ده‌درێن ، هه‌میشه‌ش ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی هێزی له‌شکری هه‌ر هه‌یه.
ده‌توانن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن که ماوه‌كه‌ی 5:55 خوله‌كه.