وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئاگاهی ده‌دات و ده‌ڵێت به‌کارهێنانی هه‌ر بژاره‌یه‌کی له‌شکری دژ به ئێران ده‌بێته مایه‌ی نائارامی و ناجێگیریه‌کی گه‌وره و درێژخایه‌ن له ناوچه‌که‌دا و داواش ده‌کات له‌بری ئه‌و هه‌نگاوه پێوانه‌ی تووندی دیپلۆماسی بگیرێته به‌ر.
که‌مالی که‌ریمی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت پێی وانییه گرتنه به‌ری ڕێ و شوێنی نوێی تووند به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامی به‌ره‌نجامێکی وه‌های هه‌بێت تا تاران ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی بێت ، له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ی ئه‌و سزا جۆراو جۆرانه‌ی تا ئێستا سه‌پێندراونه‌ته سه‌ر ئێران کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بووه به‌سه‌ر ڕژێمی کۆماری ئیسلامیه‌وه.
به‌ڕێز که‌ریمی ده‌شڵێت هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران و ئه‌گه‌ری هێرشی تارانیش بۆسه‌ر ته‌لئه‌ڤیڤ به دوور ده‌زانێت و ده‌شڵێت ئێران هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ دروستکردنی جیاوازی له نێوان ئه‌وروپا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا.
به‌ڵێن ساڵح، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ که‌مالی که‌ریمی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستاندا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:48 خوله‌که.