سبه‌ێنی 22 ساڵیادی تیرۆرکردنی دوکتۆر قاسملۆیه له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئێرانیه‌وه له ئوتریش. به‌و بۆنه‌یه‌وه هه‌ردو باڵه‌کانی حیزب به‌یاننامه‌یان بڵاوکردونه‌ته‌وه و داوای پێشوازی و به‌شداریکردن له‌و یاده ده‌که‌ن. کاوه ئاهه‌نگه‌ری ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکراتی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " ئومێده‌وارم کورد سبه‌ی یه‌ک ده‌نگی و وشیاری سیاسی خۆی به ئێران و جیهان نیشان بدات" ئاهه‌نگه‌ری ده‌شلێت ئه‌مساڵیش وه‌کو پار داوا کراوه کاتژمێری هه‌شتی سه‌ر له به‌یانی له هه‌ر کوێ هه‌ن بۆ ماوه‌ی خوله‌کێک بۆ رێزلێنان له گیانی ئه‌و شه‌هیدانه ڕابوه‌ستن، ئه‌وانه‌ی له نێو ماشیندان چرای ماشینه‌کانیان هه‌ڵکه‌ن، بۆق لی بده‌ن و هه‌ر وه‌ها فروشگاه و بازاره‌کان دابخرێن و جل و به‌رگی کوردی له‌به‌ر بکرێت و نه‌چنه ده‌ری و له کاتژمێری 10 ی شه‌و چرای ماڵه‌کانیان بۆ سێ خوله‌ک بکوژنه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:23 خوله‌که.