به پێ نامه‌یه‌کی شێر‌کۆ موعارفی له زیندانه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌کات که بریار وایه له یه‌کی مانگی پێنج بریاری له سێداره‌دانه‌که‌ی جێبه‌جی بکرێت. جیهاد موحه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی چاك و به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندن له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وه تا ئێستا بێ گومان ده‌رناکه‌وێت، له‌سه‌ر هه‌وڵ و کۆششه‌کانی رێکخراوه‌کانی سڤیل ، ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ ، جه‌ماوه‌ریه‌کان ، چالاکان و کورد په‌روه‌ر و مرۆڤ دۆسته‌کانه‌وه ڕاوه‌ستاوه که هه‌وڵ و کۆششێکی زۆری بۆ بده‌ن، ئێمه‌ش وه‌کو چاک له هه‌وڵ و کۆششێکی زۆرداین بۆ په‌ێوه‌ندی کردن به رێکخراوه جیهانیه‌کانه‌وه. کاک جیهاد له باره‌ی ئه‌وه‌ی چالاکیه‌کان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی بریاری مردنیان به‌سه‌ر دراوه زۆر جار دره‌نگ ده‌ست پێ ده‌کات، ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕژیم له پڕ بریاری له سێداره‌یان ده‌دات و ته‌نانه‌ت زۆر جار که‌س و کاریشیان بۆ دادگاکردنه‌که بانگ ناکه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی8:42خوله‌كه.