لە دەمێكدا له سهرانسهری جیھان پـێشـوازی لە رۆژی كرێكارانی جیھانی دەکرێت، لە ئیران كرێكاران بە ھاوبەشی خوێندكاران بو خۆپـیشاندانی گەورە خۆیان ئامادە دەكەن. جەلیل ئازادیخا ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، لە ھەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا دەڵێت رێبازە ئابوریەكانی حكومەتی ئهحمەدی نەژاد بووەتە ھۆی داخستی كومپانیا و كارگهکان و لە سەرئەنجام بێكاریەكی زۆر، بە جۆرێـک بۆ ماوەی چەندین مانگە كرێكاران موچەیان وەرنەگرتووه.