جه‌بار یاوه‌ر ووته‌بێژی هێزه‌کانی پاراستنی هه‌رێمی کوردستان، له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له باره‌ی کرداره له‌شکه‌ریه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئیران و تورکیا و شیانی هێرشکردنێکی به‌رفراوان بو سه‌ر ناوچه‌که ده‌ڵێت، جارێ ئێمه نازانین ئه‌و هێرشه فراوانه بۆ سه‌ر بنکه‌کانی پ.ک.ک ده‌کرێت یان نا، چونکه پێوێستی به په‌سه‌ندی له پێشدای حکومه‌تی عێراق هه‌یه و رێکه‌وتنێک له نێوان هه‌ردوو ووڵاتدا، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا پێشێلیه له یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی و رێکه‌وتنه‌کانی نێوان هه‌ردوو لادا. ده‌شڵێت زۆر جار داوامان له تورکیا و ئیران کردووه ئه‌و کرداره له‌شکه‌ریانه له ناو خاکی خۆیاندا ئه‌نجام بده‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:32 خوله‌كه.