کێشه و گیروگرفته‌کان له وێزگه‌ی ناو‌کی په‌کـکه‌وتووی ژاپـۆن درێژه ده‌کێشن له ده‌مێـکدا ته‌کنیکاران ده‌ڵێن کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کیـیه‌کان چاره‌سه‌رکردووه و سه‌رقاڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌یه‌کی دیکه‌ن.
ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ژاپـۆنی ڕایانگه‌یاندبوو که بۆ دواجار توانیویانه دزه‌کردنی ئاوی تیشـکداری ناو‌کی له ده‌زگای فوکوشیما ڕابگرن، ئه‌وه‌ی ئاسـتی تیشـکدانه‌وه‌ی ناو‌کی له ئۆقیانوسی ئه‌و نزیکانه به ڕاده‌ی ملیۆنه‌ها هێند زیاتر له ڕاده‌ی قانونی به‌رزکردبۆوه. ئێسـتاش ده‌سه‌ڵاتداران نیگه‌رانن سه‌باره‌ت به که‌ڵه‌که‌بوونی هایدرۆجین له ناو یه‌کێـک له ده‌زگاکانی ئه‌و وێزگه‌یه که بریتین له شه‌ش ده‌زگا، ئه‌و کاره‌ی که مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی لێـده‌کرێت و بڵاوبوونه‌وه‌ی تیشـکی ناو‌کی له ژینگه‌دا.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌و ده‌زگایه ده‌ڵێن له‌وانه‌یه نایترۆجین به‌سه‌ر ئه‌و ده‌زگایه‌دا بڕژن له هه‌وڵێـکدا بۆ ڕاگرتنی کاردانه‌وه‌ی کیمیاوی، هاوکات سـکرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ژاپـۆنی یۆکایۆ ئیدانۆ داوای لێـبووردنی له وڵاتانی دراوسێی ژاپـۆن کرد چونکه وڵاته‌که‌ی نه‌یتوانیبوو ئاگاداریان بکاته‌وه به‌ر له ڕشـتنی به هه‌زاران ته‌ن له ئاوی تیشـکداری ناو‌کی له ئاسـتێـکی نزمدا بۆ ناو ده‌ریای نزیـک له‌و وێزگه‌یه.
ناوبراو گوتی ئه‌و هه‌نگاوه که ڕه‌نگه هه‌تا ڕۆژی هه‌ینی به‌رده‌وامبێت، پـێویسته بۆ چۆڵـکردنی عه‌مباره‌کان بۆ ئاوی تر که 200 هه‌زار جار مه‌ترسیدارتن، به‌ڵام گوتی هه‌نگاوی تر گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ باشـکردنی باری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌رێمه‌که‌دا به‌ر له هه‌ر هه‌نگاوێـکی تر له ئاینده.