به پێی ده‌نگ و باسه‌کان موحه‌مه‌د حه‌سه‌نی ڕه‌جه‌بی که یه‌کێک له کورده چه‌ک هه‌ڵگره‌کانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه بۆ فه‌رمانده‌ی سوپای (بیت المقد‌س) له کوردستانی ئێران‌دا دانراوه.
جه‌لیل ئازادی‌خوا ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن فڵان که‌س کورده ، تورکه یان عه‌ره‌به ، ئه‌مه نیشان له‌وه نییه که ئه‌و مرۆڤێکی به‌سۆز بێت بۆ که‌لتوری گشتی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی و پوتانسیله‌کانی له پیناوی نه‌ته‌وه‌که‌یدا بن. ئازادی‌خوا ده‌شڵێت من پێم وایه ئاغای ڕه‌جه‌بی وه یان که‌سانێکی تر که له ده‌زگای کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا کار ده‌که‌ن به تایبه‌تی ئه‌م که‌سه که 120 مانگ شه‌ڕی کردووه و له به‌ره‌کانی شه‌ڕی کوردستاندا بووه و به فاتیحی کوردستان به‌ناوبانگه ، ناتوانێ که‌سێک بێت که هه‌ڵگری که‌لتور و داوا و کاریکته‌رو پوتانسیله‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد بێت، به‌ڵکو که‌سێکه له خزمه‌ت ژێرخانی کۆماری جمهوری ئیسلامی ئێران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه 6:12 خوله‌كه.