ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه کۆبونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که له هاوینه‌هه‌واری پیرمام به‌ڕێوه چوو.
جه‌لال جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامی باڵا له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که یه‌کێک بوو له به‌شداربووانی کۆبونه‌وه‌که ده‌ڵێت له کۆبوونه‌وه‌که‌دا زیاتر ئاڵ و گۆڕی ڕاو بۆچونه‌کان کرا له‌وانه ڕه‌وشی سیاسی له هه‌رێمه‌که و عێراق و ناوچه‌که‌ش، وه ده‌شڵێت له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا هیچ بڕیارێک نه‌دراوه.
به‌ڕێز جه‌وهه‌ر، ده‌شڵێت یه‌کێک له‌و مه‌سه‌لانه‌ی تر که باسکران، پێکهێنانی کۆمیته‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانه له هه‌رێمدا و ده‌شڵێت کۆمیسیۆنی ئێستای هه‌ڵبژاردن له عێراقدا کۆمیسیۆنێکی بێلایه‌ن نییه، بۆیه پێویست به کۆمیسیۆنێک هه‌یه هه‌م له عێراق و هه‌میش له هه‌رێم که له که‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا پێک‌بێت.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامی باڵا له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:39 خوله‌که.