سه‌رۆکی وڵاتی که‌ناری ددانه فیل ( کۆدێڤوا) له ماڵه‌که‌ی خۆی له ژێر گه‌مارۆی هێزه‌کانی وڵاتدایه ئه‌وه‌ی پـشـتگیری له سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو ده‌که‌ن، واته ئه‌و سه‌رۆکه‌ی له لایه‌ن کۆمه‌ڵـگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌وه پـشـتیوانی لێـده‌کرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌واڵی به‌رپابوونه‌وه‌ی شه‌ڕ له ده‌وری کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی له ئابیجای پایته‌خت ڕاگه‌یاندرا، له‌و شوێنه‌ی بڕوا ده‌کرێت لۆران باگبۆی سه‌رۆکی وڵات له‌گه‌ڵ خانه‌واده و پاسه‌وانانی خۆی تیادا قایم کردبێت.
هاوکات گێرارد لۆنگیت وه‌زیری به‌رگری ده‌ڵێت به‌ڕێز باگبۆ هێشـتا فه‌رمانده‌یی هه‌زار چه‌کداری له ئابیجای پایته‌خت ده‌کات که 200 له‌و چه‌کدارانه له نێو کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تیدان.
هاوکات هێزه‌کانی لایه‌نگری سه‌رۆکی وڵاتی کۆدێڤوا ئه‌لحه‌سه‌ن واتارا ئه‌وه‌ی له لایه‌ن کۆمه‌ڵـگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌وه به سه‌رۆکی وڵات دانی پـیادانراوه، دوێنێ هه‌وڵی دا بچنه نێو کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی وڵات، به‌ڵام بێ ئاکام بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی باگبۆ به زه‌بری چه‌کی قورس پاشه‌کشه‌یان به هێزی هێرشبهرکرد.
له پـێشـهاته‌یه‌کی دیکه‌دا هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسی له‌و وڵاته باڵیۆزی ژاپـۆنیان ڕزگارکرد که شوێنی کاره‌که‌ی که‌وتبووه نێوان شه‌ڕ و پـێـکدادانی نێوان هێزه‌کانی باگبۆ و ئه‌لحه‌سه‌ن.