ئیسرائیل ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا کار له‌سه‌ر پـلانێـک ده‌کات بۆ قه‌ربووکردنه‌وه‌ی که‌سوکاری ئه‌و 9 تورکه‌ی له هێرشه‌که‌ی مانگی پـێـنجدا کوژران ئه‌وه‌ی کرایه سه‌ر که‌شـتیـیه‌که‌ی هه‌وڵی شـکاندنی ئابڵۆقه‌ی سه‌ر غه‌ززه‌ی دا.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بڵاویان کرده‌وه که‌وا کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیل و تورک بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته پـێـکه‌وه کارده‌که‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز له زاری کاربه‌ده‌سـتێـکی ئیسرائیلیـیه‌وه که ناوی ئاشـکرا نه‌کرد بڵاویکرده‌وه گوایه گوتوویه‌تی هه‌ر هه‌نگاوێـکی دیپـلۆماسی بۆ ڕازیکردنی تورکیا به‌نده به یارمه‌تیدانی ئه‌نکه‌ره بۆ هێزی ده‌ریایی ئیسرائیل له‌و سـکاڵا یاسایییانه‌ی له دژی تۆمارکراون.
پـێشـتر سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داوای له ئیسرائیل کرد داوای لێـبوردن له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه بکات و قه‌ره‌بووی که‌سوکاری کوژراوه‌کان بکاته‌وه.