سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌سـتیکرد به زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌ش به‌ر له خولێـکی نوێی وتووێژی ڕاسـته‌وخۆی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کاندا.
سه‌رۆک ئۆباما پاش کۆبوونه‌وه‌ی به جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو و سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس، گوتی" ئێمه به‌ره‌وپـێشـچوون به‌ده‌ستده‌هێنین." به‌ڵام به‌ڕێز عه‌باس هیچ لێـدوانێـکی نه‌دا له‌و ده‌مه‌ی کۆشـکی سـپی جێهێشت.
به‌ر له کۆبوونه‌وه‌که نه‌بیل ئه‌بو ڕوده‌ینه به په‌یامنێرانی گوت دانوسـتاندنه‌کانی ئاشـتی سه‌رناگرێت ئه‌گه‌ر بێت و ئیسرائیل ڕاگرتنی بنیادنانی نیشته‌جێـیه‌کانی که‌ناری ڕۆژئاوا درێژ نه‌کاته‌وه که له 26 ی مانگی نۆدا کۆتایی پـێدێت.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێز ئۆباما له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو کۆبۆوه و له میانه‌ی لێـدوانێـکی هاوبه‌شـدا ئه‌و هێرشه‌یان سه‌رزه‌نشت کرد که ڕۆژی سێشه‌ممه له که‌ناری ڕۆژئاوا کرا و تیایدا 4 ئیسرائیلی کوژران.
به‌ڕێز ناتانیاهو گوتی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به سوود و ڕوون ئاشـکرا و جیدی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆباما ئه‌نجامداوه و تیایدا سه‌نگی خراوه‌ته سه‌ر گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی ئاسایشی که بتوانرێت ڕێ له ڕوودانی هێرشی له‌م جۆرانه بگرێت.
بڕیاره ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وتووێژکا‌رانی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینی بۆ یه‌که‌م جار وتووێژی ڕاسـته‌وخۆی نێوانیان ئه‌نجام بده‌ن له‌وه‌تای سـاڵی 2008 وه.