حکومه‌تی ئیسرائیلی بیر له ده‌سپـێشخه‌ریـیه‌کی ئه‌مه‌ریکا ده‌کاته‌وه بۆ ڕاگرتنی بنیاتنانی نیشته‌جێی جووه‌کان له که‌ناری ڕۆژئاوا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ، ئه‌وه‌ش له پـێناو بوژاندنه‌وه‌ی وتووێژه هه‌ڵپه‌سێراوه‌کانی ئاشـتی له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌سـتیـنیـیه‌کاندا.
پـلانه‌که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیر بنیامین ناتانیاهووه پـێشـکه‌ش به کابینه‌تی حکومه‌تی ئیسرائیلی کرا. به‌پـێی هه‌واڵه‌کان پـێشـنیاری ڕاگرتنه‌که ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم ناگرێته‌وه که له‌وێ هه‌فته‌ی ڕابردوو ئیسرائیل بڕیاری دا 1300 ئه‌پارتمانتی نوێ دروسـتبکات.
به‌ڕێز ناتانیاهو گوتی ورده‌کاری پـێـشنیاره‌که هێشـتا ته‌واو نه‌بووه. به‌پـێی پـلانه‌که ئه‌مه‌ریکا 20 فڕۆکه‌ی جۆری نادیار بۆ ڕادار به ئیسرائیل ده‌فرۆشێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل زۆربه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی له ئه‌مه‌ریکا به‌سه‌ربرد و له میانه‌یدا بۆ ماوه‌ی 7 کاتژمێر له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام‌دا. ده‌ڵێن له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا پـێشـنیاره‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا به بنیامین ناتانیاهو دراوه.
به‌پـێی ئاژانسی هه‌واڵه‌کان پـێشـنیاره‌که هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریکا وابه‌سته ده‌کات ڕێـگه له هه‌ر بڕیارێـک بگرێت که له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کاندا هه‌وڵ ده‌درێت له دژی ئیسرائیل بدرێت.