ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتێـکی گه‌وره‌ی ئیسرائیل گوتی وتووێژه‌کانی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که هیچ ئه‌نجامێـکی لێـنه‌که‌وتووه‌ته‌وه، و ده‌ڵێت هه‌ندێـک وڵاتی ڕۆژئاوایی ده‌یانه‌وێت ته‌نها درێژه به‌م وتووێژانه بده‌ن.
جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل مۆشی یه‌علۆن له یه‌که‌م کاردانه‌وه‌یدا له‌سه‌ر وتووێژه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردووی نێوان ئێران و وڵاتانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا له به‌غدا گوتی ئه‌م گه‌ڕی وتووێژه‌ش هیچی لێـنه‌که‌وته‌وه و ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت کاتێـکی زیاتر به ئێران دراوه.
یه‌علۆن که بۆ ڕادیۆی له‌شـکری ئیسرائیل قسه‌ی ده‌کرد گوتی وا له ئێسـتادا سێ هه‌فته‌ی دیکه مۆڵه‌ت به ئێران دراوه درێژه به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بدات، هه‌تاکۆ کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو له مۆسـکۆ.
گوتیشی به داخه‌وه نابینم سووربوونێـک هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که که ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێـک له وڵاتانی ڕۆژئاوا بێت.