ئیسرائیل گه‌مارۆکه‌ی خۆی بۆ سه‌ر غه‌ززه سووک ده‌کات و ڕێـگه ده‌دات هه‌موو ئه‌و که‌ره‌سته و که‌ل‌وپه‌لانه بگه‌نه ئه‌وێ که بۆ مه‌به‌ستی له‌شـکری سوودیان لێ‌وه‌رناگیرێت.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه حکومه‌تی ئیسرائیل ئه‌م بڕیاره‌ی په‌سه‌ندکرد که ڕێـگه ده‌دات شـتی زیاتری مرۆیی بگاته غه‌ززه. به‌و پـێـیه ئیسرائیل لیستێـکی نوێ داده‌نێت بۆ ئه‌و که‌ره‌سته و که‌ل‌وپه‌لانه‌ی نابێت به‌ره‌و غه‌ززه بـبرێن.
ئیسرائیل دووچاری فشـارێـکی نێونه‌ته‌وه‌یی زۆر بووه‌ته‌وه بۆ لابردنی گه‌مارۆی سه‌ر غه‌ززه پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی له مانگی ڕابردوو په‌لاماری چه‌ند که‌شـتیـیه‌کی هه‌ڵـگری کۆمه‌کیان بۆ غه‌ززه دا و تیایدا ژماره‌یه‌ک کوژران.
کۆشـکی سپی له ڕاگه‌یاندنێـکدا هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه پـێشـوازی له‌م سیاسه‌ته نوێـیه‌ی ئیسرائیل کرد و ده‌ڵێت پـێویسته ئه‌م بڕیاره ڕه‌وشی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان باشتر بکات هاوکاتی ئه‌وه‌ی ڕێـگه له ڕه‌وانه‌کردنی چه‌ک ده‌گرێت.
کاربه‌ده‌سـتانی کۆشـکی سپـی ده‌شڵێن بڕیاره سه‌رۆک ئۆباما له 6 ی مانگی حه‌وت له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو کۆبـبێته‌وه.