فڕۆکه‌یه‌کی جۆری 747 ناسراو بو (سوپه‌رتانکه‌ر) به‌شداریکرد له ئاگرکوژانه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین ئاگری دارستانه‌کان له مێژوی ئیسرائیل‌دا، ئه‌م فرۆکه‌یه‌ش بووه پشتیوانیه‌کی گه‌وه‌ر بۆ هه‌وڵه نێوده‌ڵه‌تیه‌کانی له ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ی ڕابردوه ده‌ستی پێ‌کرد .
به‌پێچه‌وانه‌ی فڕۆکه‌کانی‌دیکه‌وه فڕۆکه‌ی 747 ده‌توانێ به شه‌و بفڕێت، به‌مه‌ش به‌رده‌وامی ده‌دات به کاری ئاگرکوژانه‌وه له ئاسماناوه .
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌نیامین نه‌تانیاهۆ ده‌ڵێت، "ئه‌م ئاگرانه‌ی له دارستانه‌کان به‌ربوون زۆر گه‌وره‌ن ، پێویستی به ته‌کنه‌لۆژیای جیاوازهه‌یه ، پێویستی به هاریکاری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه."
نزیکه‌ی 20 ووڵات فڕۆکه‌و ئامێری ئاگرکوژانه‌وه‌یان ناردوه بۆ کوژانه‌وه‌ی ئه‌وئاگره‌ی 5 هه‌زار هکتاری گرتوه‌ته‌وه له دارستانه‌کانی (که‌رمڵ) له باکوری ئیسرائیل.
هه‌رچه‌نده پرۆسه‌ی ئاشتی ڕاوه‌ستاوه، به‌ڵام فه‌له‌ستینیه‌کان 3 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژانه‌وه‌یان به کارمه‌نده‌نه‌وه ناردوه، ئه‌مه‌ش هێمایه‌کی ده‌گمه‌نه بۆ یارمه‌تیدان.
ناتانیاهۆ ده‌ڵێت، " ده‌بێت پێتان ڕاگه‌ێنم داواکردنی یارمه‌تی و یارمه‌تیدان دووبه‌شن له هه‌مان هاوکێشه‌دا، له‌م جیهانه بچوکه‌دا وولاتان ئه‌و کاره‌ده‌که‌ن."
زیاتر له 40 که‌س به هۆی ئاگره‌که‌وه گیانیان له ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش ڕۆژێکی ماته‌منی‌دیکه‌یه بۆ ئیسرائیل.
پرسه بۆ 27 که‌س له قوربانیان و کارمه‌ندانی ئاگرکوژێنه‌وه له وانه‌ی زۆرینه‌یان له پاسێکدا له نێو ئاگره‌که‌دا گیریانخواردبو دانرا.
ڕۆژی شه‌مه دوو برای مێردمنداڵ ده‌ستگیرکران به‌گومانی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان هه‌بوبێ له که‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌که‌دا به هۆی که‌مته‌رخه‌میه‌وه نه‌ک به‌مه‌به‌ست سوتاندن.
ڕاپۆرته‌کانی ڕاگه‌یاندن ده‌ڵێن ئه‌و دوو مێردمنداڵه سه‌رکه‌وتونه‌بوون له کوژانه‌وه‌ی ئاگرکه‌وتنه‌وه له نێرگیله‌یه‌کدا که ده‌یان کێشا.
ئیسرائیل ڕوبه‌ڕوی ڕوداوێکی ئاگر بوه‌وه که ئاماده‌نه‌بو بۆی و بوه هۆی دورخستنه‌وه‌ی 17 هه‌زار که‌س.
ڕه‌خنه‌کان ڕوله‌به‌رزبوونه‌وه‌ن به‌رامبه‌ر به حکومه‌ت و داوا ده‌که‌ن هه‌ندێ په‌رپرس ده‌ستله‌کار بکێشنه‌وه.
یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئیسرائیل نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی و پرسیاری کرد ئایا چۆن وولاتێکی پێشکه‌وتوی وه‌ک ئیسرائیل توشی شکستێکی ئاوا گه‌وره بوو.