خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵ 2011 به شه‌ریکی به‌خشراوه‌ته 3 ژن له ئه‌فریقا و ئاسیا، ئالن جانسون سرلیف و لیما گبووی له لایبیریا و ته‌وه‌کول عه‌بدولسه‌لام کرمان له وڵاتی یه‌مه‌ن.
کۆمیته‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ، له بڵاوکراوه‌یه‌کدا که هه‌ینی له شاری ئۆسلۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ ڕایگه‌یاند خه‌ڵاته‌که له نێوان ئه‌م 3 ژنانه دابه‌ش ده‌کرێت له‌به‌ر،" خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌یان له پێناو ئاسایشی ژنانی جیهان و وه‌ده‌ستهێنانی مافی ژنان."
سه‌رۆکی کۆمیته‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی په‌سنی خه‌باتی هه‌ر 3 براوه‌ی دا و گوتی،" ئێمه ناتوانین بگه‌ینه ئاشتی به‌رده‌وام له جیهان تا ئه‌و کاته‌ی ژنان ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی که بۆ پیاوان هه‌یه وه‌ده‌ست بهێنن. "
سه‌باره‌ت به به‌خشینی ئه‌م خه‌ڵاته به‌م 3 ژنه، ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری لێکۆله‌ر ده‌ڵێت گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه هه‌رچه‌نده به مانای ئه‌وه نیه بارودۆخی ژنان پێش ده‌که‌وێت به ڵام ئومێدی ئه‌وه هه‌یه له‌و ژنانه یارمه‌تیده‌ر بن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م له وڵاتی خۆیاندا و هه‌م له ئاستی جیهاندا ژنان به‌رۆ پێشه‌وه بچن.
ئه‌سکه‌نده‌ری ده‌ڵێت به‌خشینی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ به ژنانی وه‌ک ته‌وه‌کول عه‌بدولسه‌لام کرمان، ته‌مه‌ن 32 ساڵ ودایک، ئومێد به ژنانی تر ده‌دات بڵێن ئه‌وانیش ده‌توانن ئه‌م خه‌ڵاته وه‌ربگرن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:44 خوله‌كه.