کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن له میانه‌ی دوو هێرشی بۆمبی جودا له به‌غدای پایته‌خت به لای که‌م 7 له‌و ئێرانیـیانه‌ی بۆ سه‌ردانکردنی مه‌زاره پـیرۆزه‌کان هاتوونه‌ته عێراق کوژراون و هه‌روه‌ها 26 که‌سیش برینداربوون.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌کان لێپـرسـراوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ له نزیک خانوویه‌ک که وه‌ک حه‌وانگه‌یه‌ک له لایه‌ن میوانانی ئێرانی له گه‌ڕه‌کی کازمیـیه‌ی به‌غدای پایته‌خت به‌کارده‌هێنرێت ماشێـنێـکی بۆمبڕێژکراو و ته‌قه‌مه‌نی دیکه ته‌قێنرانه‌وه و 5 که‌س کوژران و 18 ش برینداربوون.
به‌رپـرسـانی عێراقی ده‌ڵێن له هێرشی دووه‌مدا ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له گه‌ڕه‌کی شوعله خۆی کێشـاوه به پاسێـکدا که سه‌رنشینانی ناوی میوانانی ئێرانی بوون و 2 که‌س کوژران و 8 ی دیکه برینداربوون.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه سـاڵانه به مه‌به‌سـتی سه‌ردانکردنی شوێنه پـیرۆزه‌کانی شیعه‌کان له عێراق هاوڵاتیانی ئێرانی و شیعه ئاینزاکان له چه‌ندان وڵاتی جوداوه سه‌ردانی عێراق ده‌که‌ن.