جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن سـاڵیادی 4 ی ته‌موزی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی له عێراق ده‌کاته‌وه.
کارنامه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ی جێـگری سه‌رۆک بریتیه له وتووێژ له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و ئه‌یاد عه‌لـلاوی ڕکه‌به‌ری سه‌ره‌کی بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیران.
به‌ڕێز بایدن هه‌روه‌ها به نیازه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی کۆبـبێته‌وه.
سیاسه‌تمه‌داران له عێراق له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئازاره‌وه مشـتومڕ ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌رفه‌ت به کێ بده‌ن بۆ ڕێبه‌رایه‌تیکردنی وڵاته‌که‌یان.
له‌وتای هه‌ڵبژاردنه‌که شه‌پـۆلێـک له توندوتیژی وڵاته‌که‌ی گرتۆته‌وه.
له تێبینیـیه‌کانی بۆ په‌یامنێران بایدن گوتی گه‌شـبینه که‌وا حکومه‌تێـکی نوێنه‌رایه‌تی له عێراق پـێکدێت.
به‌رپـرسـان نیگه‌رانن له‌وه‌ی خراپکاران سوود له بنبه‌سـته سیاسیـیه‌کان وه‌ربگرن له هه‌وڵێـکدا بۆ ڕێـگرتن له پـلانه‌کانی ئاسایش.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند که هێرشبه‌رێـکی خۆکوژی ژن له نووسینگه‌کانی حکومه‌ت له شـاری ڕه‌مادی له خۆرئاوای عێراق خۆی ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا 4 که‌س کوژراون و 23 که‌سی دیکه برینداربوون.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ره‌نسی ڕایگه‌یاندووه که‌وا ژن و منداڵ له نێو برینداره‌کانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ یهکشهممهدان. ڕه‌مادی زووتر سه‌نته‌ری چالاکیـیه‌کانی ئه‌لقاعیده و توندوتیژی خراپکاران بوو له عێراقدا.