شه‌ڕی دژه داعش هاوکات له عێڕاق و سوریا به‌رده‌وامه. له نوێترین ده‌سکه‌وته‌کانی سوپای عێڕاق ئه‌و هێزه توانیویه‌تی ڕۆژئاوای موسڵ کونتڕۆڵ بکات و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که حهفتانی داهاتوودا موسڵ به ته‌واوی له ژێر چنگی داعش ڕزگار بکرێت. کورد و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ریمی کوردستان له ئه‌م شه‌ڕه‌دا به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌شدار بوون و هه‌ندێک پێشمه‌رگه‌ش له ئه‌م شه‌ڕانه‌دا کوژران.
له نزیکه‌ی ئازادکردنی موسڵ پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌و ئامانجانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریمی کوردستان چاوه‌ڕوانی ده‌کرد به به‌شداری کردن له شه‌ڕی موسڵ دا ده‌سته‌به‌ری بکات ئایا ده‌ستبه‌ر بوون.
دوای پاککردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه له داعش چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه میلیشیا شیعه‌کان بۆ پاشه‌کشه‌پێکردن به کورده‌کان له ئه‌و ناوچه‌یه هێرش بکه‌نه سه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له ده‌وروو پشتی موسڵ و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه چه‌ند توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌رگری له خۆیان بکه‌ن و له هه‌مان کاتدا کورده‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه له ده‌ستدرێژی حه‌شدی شه‌عبی بپارێزن.
هێزه‌کانی سوپای ئازادی سوریای نزێک به تورکیا دوێنێ ڕایانگه‌یاند شاری ئه‌لبابیان له چنگ داعش ڕزگار کردووه. ئێستا ته‌نیا چه‌ند شارۆچکه و ناوچه‌ی ته‌سک له ژێر کۆنتڕۆلی هێزه‌کانی داعشدا له ناوچه‌کانی سنووری تورکیا و سوریا دا ماوه‌ته‌وه.
پرسیار ئه‌وه‌یه تورکیا و سه‌رهه‌ڵداوانی نزیک به ئه‌و وڵاته له ئه‌مه‌و به‌دوا چۆن له گه‌ڵ هێزه‌کانی کورد هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا، که هه‌رکامیان به چه‌شنێک په‌یوه‌ندیان به هێزه‌کانی کورده‌وه هه‌یه، له ئه‌گه‌ری پێکدادانی ئه‌و هێزانه له گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیا چۆن هه‌ڵوێست ده‌گرن؟
له به‌رنامه‌ی هه‌ڵۆ واشنگتن ی ئه‌م حه‌وتووه‌دا، بۆ تاو و تۆکردنی ئه‌م پرسیارانه میوانداری به‌ڕێزان دوکتور کورمانج گوندی، مامۆستا زانکۆی ویلایه‌تی تێنێسی له ئه‌مه‌ریکا و دوکتور کامران مه‌نتک، مامۆستای زانکۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێر ده‌که‌ین.