سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت حکومه‌تی هاوپه‌یمانی نوێی عێراق فره لایه‌نه‌یه و نوێنه‌رایه‌تی خواستی گه‌لی عێراق ده‌کات.
به‌ڕێز ئۆباما له سیۆل به په‌یامنێرانی گوت ڕێـکه‌وتنی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له‌م هه‌فته‌یه هاته دی وه‌رچه‌رخانێـکی گرنگه بۆ عێراقی سه‌رده‌م. ئه‌و گوتی عێراقیـیه‌کان نیشـانیان داوه سووربوون و خواستیان بۆ یه‌کگرتنی وڵاتیان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی پاشه ڕۆژیان به‌هێزتره له‌و که‌سـانه‌ی ده‌یانه‌وێت عێراق به‌ره‌و شه‌ڕی تایفی و تێرۆر هان بده‌ن.
له پاش هه‌شت مانگ له چه‌قینی پـرۆسه‌که چوارشه‌ممه ڕێبه‌رانی عێراق ڕێـکه‌وتن سه‌رۆک وه‌زیری شیعه نوری ئه‌لمالیکی بۆ گه‌ڕێـکی تری چوار سـاڵ له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه.
ڕێـکه‌وتنه‌که هه‌روه‌ها پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی دا به هاوپه‌یمانێتی ئه‌لعێراقیـیه به پـشـتیوانی سووننه‌کان و ڕێـگه‌ی دا ڕێبه‌ری کورد جه‌لال تاڵه‌بانی پـۆسـتی سه‌رکۆماری له‌ده‌سـتدا بمێنێته‌وه.
هه‌رچه‌نده پـێـنجشه‌ممه ڕێـکه‌وتنه‌که ساتێـکی سه‌ختی به‌خۆوه دی کاتێک دوو له‌سه‌ر سێی 91 یاسادانه‌ری لیستی ئه‌لعێراقیـیه له په‌رله‌مان چوونه ده‌رێ و گوتیان داخوازیـیه‌کانیان جێبه‌جێ نه‌کراون.